کوردپرێس:
بەشیر حەداد، جێگری دووه‌می سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی هەواڵی عێراقی رایگەیاندووه "شاندی باڵای هەرێم لەگفتوگۆکانی داهاتووی لەگەڵ بەغدا پرسی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق، پرسی نەوت و پرسی خاڵە سنورییەکان تاوتوێ دەکات".
به‌شیر حه‌داد ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، لە چەند رۆژی داهاتوودا، بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان و ئەنجامدانی رێککەوتن لەبارەی هەر سێ پرسه‌كه‌وه، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوە.
به‌پێی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئەنجام دراوە، فه‌رمانبه‌رانی دیوانی چاودێری عێراق ده‌چنه ده‌روازه سنوریه‌كان و رێژه‌ی 50%ی داهاتی گومرگه‌كانی هه‌رێم و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا بەغدا پشكی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه دەکات
Your Comment