کوردپرێس:
خولی سێزدەهەمی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئۆرێنبۆرگی ڕووسیا کۆتاییی بە کارەکانی خۆی هێنا و پاڵێوراوانی فستیڤاڵەکە خەڵات کران.
نەوید محەمەدزادە ئەکتەرە کوردی ئێرانی کە بە فیلمی "سوورپێست"ەوە بەشداریی فستیڤاڵەکەی کردبوو وەک باشترین ئەکتەری پیاوی ئەو خولەی فستیڤاڵەکە هەڵبژێێردرا و خەلاتی یەکەمی وەرگرت.
فیلمی سوورپێست پێشتریش خەڵاتی تایبەتی سپۆنسەری فستیڤاڵی (YAR Club Complex)ی مسۆگەر کردبوو.
نەوید محەمەدزادە پێشتریش لە چەند فیلمی ئێرانیدا وەک ئەکتەری سەرەکی دەوری گێڕابوو و بەرچاوترینیان فیلمی "متری بە شەش و نیو" بوو کە دەنگدانەوەی زۆری لەگەڵ خۆی هێنا.
خولی سێزدەهەمی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئۆرێنبۆرگی ڕووسیا لە 21 بۆ 26ی ئابی 2020 (31ی گەلاوێژ بۆ 5ی خەرمانان) بەڕێوە چوو.
Your Comment