هەرێم 500 مێگاوات کارەبا دەخاتە سەر تۆڕى کارەباى عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیرى کارەباى حکوومەتى هەرێم رایدەگەیەنیت؛ 500 مێگاوات کارەبا لە هەرێمەوە بۆ عێراق دەنێرین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆنگرەیێکى رۆژنامەوانیدا، کەمال محەمەد وەزیرى کارەباى هەرێم رایگەیاند: ساڵى رابردوو لە مانگى هەشت تەنها 14 بۆ 15 کاتژمێر کارەبا دەدرا بە هاوڵاتیان، بەڵام ئەمساڵ و لەم مانگەدا 20 بۆ 21 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدەین و ئەوەش بەرەوپێشچونێکى باشە.

کەمال محەمەد باسى لەوەش کرد، زیاد کردنى بەرهەمى غازى بۆ وێستگەکان و چاکردنەوەى کێشە تەکنیکییەکانى هەردوو وێستگەى بێخاڵ و دەربەندیخان و کردنەوەى وێستگەى 300 مێگاواتى خەبات، هۆکارى زیاد کردنى بەرهەمهێنانى کارەبان.

ناوبراو ئاشکراشی کرد، لەچەند رۆژى داهاتوودا بەهۆى چاک کردنەوەى کێشە هونەرییەکان لە وێستگەى کەسنەزان پێدانى کارەبا بەشێوەیێکى کاتى چەند کاتژمێرێک کەم دەبێتەوە.

لەبارەى هەناردە کردنى کارەباى هەرێم بۆ عێراق، وەزیرى کارەبا رایگەیاند: لە رۆژانى داهاتوودا 500 مێگاوات کارەبا دەخەینە سەر تۆڕى کارەباى عێراق، ئەوەش جێگاى شانازییە بۆ هەرێم کە عێراق لە 1921 بەدواوە دەوڵەتە، بەڵام ئێستا هەرێم کارەباى پێدەدات.

ئاماژەى بەوەش کرد، پێدانى کارەبا بە عێراق، هیچ کاریگەرییێکى لەسەر کەم کردنەوەى کارەباى هەرێم نابێت، چوونکە ئەو 500 مێگاواتەى کارەبا کە دەدرێت بە عێراق، لەو یەکانە دەدرێت کە لەکار کەوتوون و عێراق پارەى دابین کردووە بۆ چاک کردنەوەیان.

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، جەختى کردەوە، هاوڵاتیان و دەزگا دەوڵەتى و نادەوڵەتییەکان ئەوانەى قەرزى کارەبایان لایە، دەتوانن بە لێخۆشبوونى 15% قەرزەکانیان بگەڕێننەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189846

Your Comment

You are replying to: .
captcha