قەبارەی بازرگانیی تورکیا و عێراق لە 8 مانگدا گەیشتە 4 ملیار و 800 ملوێن دۆلار

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-باڵیۆزی تورکیا لە هەولێر قەبارەی بازرگانی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە ئاشکرا دەکات و بەو پێیەش هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە دەروازەکەوە 4 ملیار و 800 ملوێن دۆلار بووە.

کوردپرێس:

هاكان كاراچای باڵیۆزی توركیا له‌ هه‌ولێر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 23ی ئابی 2020 دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیلی بەسەر کردەوە و لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی ئه‌مساڵدا، قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی توركیا بۆ عێراق چوار ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووه‌.

هاكان كاراچای له‌ میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل له‌ قه‌زای زاخۆ رایگه‌یاند، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و له‌رێگه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌، له‌مساڵدا گه‌یشتوه‌ته‌ چوار ملیار و 800 ملیۆن دۆلار، به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆناش به‌راورد به‌ماوه‌كانی رابردوو ڕووی له ‌كه‌مبوونه‌وه‌ كردووه‌.

باڵیۆزی توركیا له‌ هه‌ولێر ئاشكراشی كردووه‌، رۆژانه‌ هه‌زار و 400 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌ توركیاوه‌ كه‌لوپه‌ل هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، بڕیاری راده‌ستكردنی كه‌لوپه‌ل و كاڵاكانیش له‌ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل به‌ شۆفێرانی عێراق له‌ 20ی ئه‌م مانگه‌وه‌ كۆتایی هاتوه‌ و راسته‌وخۆ شۆفێره‌ توركیه‌كان كه‌لوپه‌له‌كان بۆ شوێنی مه‌به‌ست له‌ناو خاكی عێراق ده‌گوازنه‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌چه‌ند رۆژی رابردودا ژماره‌یێک له‌ شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ قه‌زای زاخۆ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیان له‌به‌رامبه‌ر رێگه‌پێنه‌دان بۆ وه‌رگرتنی به‌رهه‌م و كاڵاكانی توركیا له‌ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌ربڕی و داوایانكرد، رێگه‌ نه‌درێت به‌ شۆفێرانی توركیا بێنه‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

News Code 189815

Your Comment

You are replying to: .
captcha