خۆپیشاندان له‌ چه‌ند ناوچه‌یێکی هه‌رێم گرژیی لێکه‌وته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ سلێمانی، که‌لار و هه‌ولێر خۆپیشاندان گرژی لێکه‌وته‌وه‌ و له‌ دهۆکیش ژماره‌یێک خۆبه‌خشی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستگیرکران.

کوردپرێس: ڕادیۆ نەوا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە رۆژی شه‌ممه‌ له‌سه‌ر بانگه‌وازی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ خۆپیشاندان له‌ به‌شێک له‌ شار و شارۆچکه‌کانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو.

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە له‌ پارکی ئازادی شاری سلێمانی و هاوشێوه‌ی خۆپیشاندانی پێشوو له‌ کاتی جێهێشتنی شوێنی خۆپیشاندانه‌که‌، چه‌ند که‌سێک هێرشیان کرده‌ سه‌ر سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و له‌ شاری هه‌ولێریش هێزه‌ ئه‌منیه‌کان رێگریان له‌ خۆپیشاندان کرد و کاوه‌ عه‌بدولقادر جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند، به‌ به‌رچاوی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگاکه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌کان هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر و برینداریان کردووه‌.

ڕادیۆ نەوا بڵاویشی کردەوە : له‌لایێکی تره‌وه‌ خۆپیشاندان له‌ که‌لار گرژی لێکه‌وته‌وه‌ و ده‌روازه‌ بینای قایمقامیه‌تی شاره‌که‌ و به‌شێک له‌ که‌لوپه‌له‌کانی ناو حه‌وشه‌که‌ی سوتێنرا و هاوکات له‌ دهۆکیش هێزه‌ ئه‌منیه‌کان به‌ناو شاره‌که‌دا بڵاوبوونه‌وه‌ و رێگریان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان کرد و به‌ پێی میدیاکانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ژماره‌یێک خۆبه‌خشی جوڵانه‌وه‌که‌ ده‌ستبه‌سه‌رکراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189800

Your Comment

You are replying to: .
captcha