کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 18ی ئابی 2020 دکنۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند 14 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون، کە هەشت کەسیان نێر و شەش کەسیان لە رەگەزی مێن.
هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر وتیشی :"توشبوەکان هەشتیان لە قامیشلۆ، سێ لە دێرک، دو لە عامودا و یەک توشبو لە کۆبانێیە".
دەستەی تەندروستی ئەوەشی زیاد کردووە کە دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە، بەوەش ژمارەی چاکبووەکان گەیشتووەتە (28) کەس.
دکتۆر جوان مستەفا رایگەیاند: هەر ئەمڕۆ حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا، کە ژنێکی تەمەن (70) ساڵی دانیشتوی شاری درباسیەیەی.
ئاماری کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا:
تووشبووان: 219
چاکبوونەوە: 28
گیانلەدەستدان: 15
Your Comment