ڕووسیا هەوڵی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دەدات

بەشی جیهان- گۆڤاری واشنتن ئیگزاماینر دەنووسێت ڕووسیا بە گوشار خستنەسەر هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا دەیهەوێت دەستی ئەمریکا لە سوویا دوور بخاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری واشنتن ئیگزاماینر لە یادداشتێکدا دەنووسێت: ڕەنگە ڕووسیا دەستی هەبێت لە هەر ڕووداوێکدا کە بۆ هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەی زێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا ڕوودەدات.

ئەم گۆڤارە بڕوای وایە ڕووسیا چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەموو هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا بکشێنێتەوە بەڵام ئێستا بۆی ڕوون بووەتەوە نەک هەر هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ناکشێنەوە بەڵکوو بەو ڕێککەوتنە نەوتییەی نێوان هێزە کوردەکان و کۆمپانیا ئەمریکییەکە، هێزەکانی ئەو وڵاتە بۆ ماوەیێکی زیاتر لە خاکی سووریا بمێننەوە.

واشنتن ئیگزاماینر لە درێژەدا دەنووسێت ڕووسیە دەیهەوێت ئەکتەری سەرەکیی بێت لە گۆڕانکارییەکانی سووریادا و ئەگەر بتوانێت ئەمریکا دەربکات، کونترۆڵ کردنی تورکیا لە سووریا بۆی ئاسان دەبێت.

ئەم گۆڤارە وەبیری هێناوەتەوە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لەمپەڕی بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دروست کردووە و ڕەنگە پێکدادانە کورتەکەی ڕۆزی ڕابردوویش لەنێوان هێزە ئەمریکییەکان و هێزەکانی حکوومەتی سووریا هەر بەو ئامانجە داڕێژرا بێت.

واشنتن ئیگزاماینر بڕوایشی وایە لە هەفتەکانی داهاتوودا هەراسان کردنی هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەی کوردستانی سووریا زیاتر دەبێت و داهاتووی ئەم پرسەش بەسراوە بە چۆنیەتیی کاردانەوەکانی ئەمریکا هەمبەر ئەو چەشنە ڕووداوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189741

Your Comment

You are replying to: .
captcha