بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەڕاگەیەندراێکی فەوجی دووی تایبەت سەربە لیوای 61-ی سەرۆک وەزیرانی عێراق "دەستگیرکردنی چەکدارێکی داعشی ڕاگەیاند له بازگەی چیمەن لەشاری کەرکووک، دەستگیر کردنەکەش لەسەربنەمای زانیاری هەواڵگری بووە".
هەروەها لەڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقدا هاتووە، لەسەر زانیاری هەواڵگیری عێراق لیوای هەشتی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق توانیویانە داواکراوێک لە گوندێکی سەر بەناحیەی ڕەشاد سەربەپارێزگای کەرکووک دەستگیربکەن، کە پێشوتر دانیشتوی پارێزگای سەڵاحەدین بووە.
بەپێی راگەیاندراوەکە، "هەر دوو داواکراوەکە بەمادەی 4-ی تیرۆر لە دادگاکانی عێراق داوا کراون".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment