کوردپرێس:
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی زەمەن پرێس له دوایین بڕیاریدا لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی دهۆك، ده‌رگای كه‌مپی باجید كه‌ندالا-ی له قه‌زای زاخۆ داخست، دوای تۆماركردنی سێ توشبوی كۆرۆنا.
سه‌ردار یونس، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپی باجید كه‌ندالا رایگەیاند، "ئاواره‌یه‌كی ته‌مه‌ن 55 ساڵی خه‌ڵكی شنگال له كه‌مپه‌كه به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه".
ئه‌و هاوڵاتییه به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یی و ده‌وروبه‌ری هه‌بووه، به‌هۆیه‌وه 14 كه‌س بۆ پشكنین ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
"له پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه دوو كه‌سی دیكه‌ش له كه‌مپه‌كه‌دا توشبوی كۆرۆنان كه دوو منداڵی ته‌مه‌ن دوو ساڵ و چوار ساڵن، هه‌روه‌ها پشكنین بۆ دوو كه‌سی تر كراوه كه گومانده‌كرێت هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌بن".
سه‌ردار وتی كه‌مپه‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار داخراوه و هه‌موو ئاواره‌كانیش كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن، "رێگه‌ناده‌ین كه‌س هاتوچۆی كه‌مپ بكات و خه‌ڵكیش ده‌بێت به ده‌مامك و ده‌ستكێشه‌وه له خێوه‌ته‌كانیان بچنه ده‌ره‌وه".
كه‌مپی باجید كه‌ندالا له زاخۆ زیاتر له هه‌زار و 900 خێزانی ئاواره‌ی قه‌زای شنگالی تێدایه.
هه‌فته‌ی رابردوش یه‌كه‌م توشبوی كۆرۆنا له ناو ئاواره‌كانی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا، كه سەربازێكی سوپای عیراقی بوو، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له شهرگاتهوه بۆ كه‌مپ، له ئه‌نجامی پشكنینەكانیدا دەركەوت هەڵگری ڤایرۆسەكەیە.
ئه‌و تووشبووه له كه‌مپی چەممشكۆ بوو له قه‌زای زاخۆ، كه زیاتر له 26 هەزار ئاواره‌ی تێدایه و به‌هۆیه‌وه ده‌رگای كه‌مپه‌كه تا كاتێكی نادیار داخرا.
ئیسماعیل محه‌مەد، جێگری پارێزگاری دهۆك بۆ كاروباری ئاواره‌كان رایگەیاند، "رێكاره‌كانی ته‌ندروستیمان له هه‌موو كه‌مپه‌كان زۆر توند كردووە، هه‌ر ئاواره‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای دهۆك ده‌وامی هه‌بیت یان ئیشێك بكات ده‌بێت ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنای هه‌بێت ئه‌گه‌رنا نا‌توانیت بچێته نێو كه‌مپ".
ته‌نیا له كه‌مپ و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 700 هه‌زار ئاواره هه‌ن، كه به‌شێكی زۆریان خه‌ڵكی نه‌ینه‌وان و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم.
Your Comment