ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە تورکیا 240 هەزار کەسی تێپەڕاند

بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 15 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەمە 10 ئابی 2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەزار و 182 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 240 هەزار و 804 کەس.

هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 15 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە 5 ھەزار و 844 کەس.

وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕاشیگەیاندووە زیاترین ڕێژەی زیاتر بوونی تووشبووان لە پارێزگای غازی عەنتەب ڕوویداوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189641

Your Comment

You are replying to: .
captcha