542 تووشبووی نوێ و 17 حاڵەتی مردن تازەترین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ١٧ هەزار کەسی تێپەڕاند و بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی ژمارە 165ی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئه‌مڕؤش زۆرترین تووشبوون تۆماركراوه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 9ی ئابی 2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ نوێترین راپۆرتدا ئاماری 24 سه‌عاتی رابردووی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا"٥٤٢ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون".

هه‌ربه‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت، ١٤١ تووشبووی دیکە چاكبونه‌ته‌وه و ژماره‌ی توشبونیش له‌ پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك زیادیكردووه‌‌.ده‌قی راپۆرته‌كه‌:ئاماری نوێی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٦٥)

1. کەرەنتین: (٢٤ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

٢٣١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٧ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (١٢١ دهۆك).

2. پشکنین: (٤١٠٤ پشکنینی نوێ)(١٤٨١ هەولێر)، (٤٣٦ سلێمانی، ٢١٦ گەرمیان)، (١٩٣١ دهۆك)، (٤٠ هەڵەبجە)

3. تووشبوو: (٥٤٢ تووشبووی نوێ)

(٢٨٥ هەولێر)

(٥٦ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)

(١٦٠ دهۆك)

(١٦ هەلەبجە)

4. چاکبوون: (١٤١ چاکبوون)

(٨٦ هەولێر)

(٢٧ گەرمیان)

(٢٠ دهۆك)

(٨ هەلەبجە)

5. مردن: (١٧ مردن)

(١٠ هەولێر)

(٥ سلێمانی، ١ گەرمیان)

(١ هەلەبجە)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین ٢١٥٤٥ هاوڵاتی (٢١٣١٤ دەرچوو)

پشکنین ٢٢٦١٨٢ (٩٤٤٧٨ هەولێر، ٧٠٢٦٦ سلێمانی، ٥٩٣١١ دهۆك، ٢١٢٧ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٧٠٣٩ (٦٢٠٥ هەولێر، ٩٠٩٣ سلێمانی، ١٢٠٤ دهۆك، ٥٣٧ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٠١٤٣ (٣٥٩٧ هەولێر، ٥٦٢٠ سلێمانی، ٤٥٥ دهۆك، ٤٧١ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٦٢٤٨ (٢٤٢٨ هەولێر، ٣٠٢٢ سلێمانی، ٧٤١ دهۆك، ٥٧ هەڵەبجە)

مردن ٦٤٨ (١٨٠ هەولێر، ٤٥١ سلێمانی، ٨ دهۆك ، ٩ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

٩ی ئاب ٢٠٢٠

News Code 189637

Your Comment

You are replying to: .
captcha