بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا باسی لهوهكردووه "لەسەر بنەمای زانیاری و چاودێری بەردەوام و وردی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، سەربە دەزگای ئاسایشی ھەرێم، زانیاری بەدەستدەھێنا لەسەر چەند تیرۆریستێکی داعش، کە لە سنووری چەمچەماڵ، بەناوی کارکردن و کرێکاری و ناسنامەی ساختەوە خۆیان حەشارداوە و لەچەند کێڵگەیێکدا کاری باخداری دەکەن.
ئەوەشی خستۆتەڕوو "دوای چاودێری و بەدواداچوونی ورد زانیاری و بەڵگەی دروست بەدەست ھاتن و پاش رەزامەندی دادوەر، بە بڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم، ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەھاوکاری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ھەڵمەتی دەستگیرکردنی تیرۆریستانیان لە سنووری چەمچەماڵ دەستپێکرد و لەچەند ئۆپراسۆنێکدا رۆژی ٤/٨ تیرۆریستانی تاوانبار (ج .م تەمەن ٢٦ ساڵ و تیرۆریست ئ. ھ. تەمەن ٣٠ ساڵ دەستگیرکران کە ھەردووکیان خەڵکی فەلووجەن) و لەکاتی دەستگیرکردنیان تیرۆریست ( م.ھ تەمەن ٢٩ ساڵ ) لەدەست ھێزەکانی ئاسایش ھەڵدێت و دواتر بە برینداری دەستگیرکرا، کە ساڵی ٢٠١٤ بەیعەتیان داوە بە داعش و چەکدار بوونە و بەشداربوونە لەچەندین تاوانی دەرحەق بە مرۆڤایەتی".
بەپێی راگەیەندراوەكە "ھەر لەمیانی بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان پەیوەست بەو دۆسێیە ھێزەکانی ئاسایش رۆژی ٥/ ٨ لە دوو ئۆپراسیۆنی جیادا سێ تیرۆستی تریان لە سنووری بەردەقارەمان و ناو شاری چەمچەماڵ دەستگیرکرد کە پەیوەندیان بەھەمان گرووپەوە ھەبووە و ھەریەک لە تاوانباران ع . م تەمەنن٣١ ساڵ و ع . ع تەمەنی ٢٢ ساڵ کە خەڵکی مەحمودییەن دوای ھەڵھاتنی دەستگیڕ کرا ھەمان ئێوارەش لەناو شاری چەمچەماڵ تیرۆریست ع . د تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی بەغدا دەستگیراکران کە لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە و رووبەرووی یاسا و دادگا کرانەوە".
ئاسایشی هەرێمی كوردستان وتووشیەتی "بەپێی زانیارییە بەدەست ھاتووەکان تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە خواروی عێراقەوە ھەڵھاتوون و مەرامیان بووە لە سنووری چەمچەماڵ حەشارگەیێک دروست بکەن و رێگایێکی پەیوەندی دروست بکەن لە گەڵ چەند شانەیێکی نھێنی تیرۆرستانی داعش بۆ رێکخستنەوە و جێبەجێ کردنی مەرامەکانیان بەڵام پێش دەستبەکاربوونیان پیلانەکەیان ئاشکراکرا و دەستگیرکران".
ئاماژەی بەوەش داوە كە "لەماوەی رابردوودا ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم چەندین تیرۆریستی دیکەیان لە سنووری سلێمانی و گەرمیان و شاروشارۆچکەکانی ھەرێم دەستگیر کردووە و لەبەر سەلامەتی لێکۆڵینەوە و ئارامی و ئاسایشی ھاووڵاتیان زانیارییەکان پارێزراون و ھێڵراونەتەوە و دۆسێکانیان لە لێکۆڵینەوەدان و لە داھاتوودا زانیاری وردیان لەبارەوە دەخرێتەڕوو".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment