گفتوگۆکانی خولی دووهەمی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا ئەرێنین

بەشی سووریا- بەرپرسێکی بزووتنەوەی تەڤگەری چاکسازیی کوردستانی سووریا دەڵێت دوولایەنە کوردیەکە دەبێت بگەنە مەرجەعێکی سیاسیی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی کوردستانی سووریا.

عەبدولوەهاب ئەحمەد بەرپرسی هەماهەنگیی گشتیی بزووتنەوەی تەڤگەری چاکساریی کوردستانی سووریا (tevgera çaksazî) کە بەشێکن لە ڕەوتی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد، لەبارەی دانووستانی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: پاش جەژنی قوربان قۆناخی دووهەمی گفتوگۆکان لە نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا واتا ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا ENKS و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد PYNK دەستی پێکردەوە. قۆناخی دووهەم هەر بو شێوەیە کە بۆ میدیاکان ئاشکرا کرابوون لەبارەی چۆنیەتیی بەڕێوەبردن و دامەزراندنی مەرجەعێکی سیاسی یەکگرتوو بۆ کوردانی سووریا بوو و تا ئەم کاتەش دانوستانەکان لەمبارەوە بەشێوەیێکی ئەرێنی دەچنە پێشەوە.

ناوبراو درێژەی دا: پرسی مەرجەعی سیاسی بۆ کورد بابەتێکی گرینگە کە دوو لایەنەکە لەبارەیەوە گفتوگۆ دەکەن تا بگەنە یەکهەڵویستی لەسەر ئیدارەی هاوبەشی سیاسی، پرسی سەربازی و بابەتی ئابووری.

ناوبراو لەبارەی هێزە سەربازییەکان لە کوردستانی سووریا وتی: بابەتی سەربازی بابەتێکی گرینگی گفتوگۆکانە و دەبێت شاندێکی پسپۆڕی سەربازی پێکهاتوو لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و پێشمەرگەی ڕۆژ لەبارەیەوە دانوستان بکەن. دانوستانی زۆر باش لەمبارەوە کراوە و ئەمریکایش و ژەنراڵ کۆبانی-یش قبووڵیان کردووە کە دەبێت ئەم بابەتە چارە بکرێت.

ناوبراو زیادی کرد ئامانج لە پێکهێنانی مەرجەعێکی سیاسی ئەوەیە کە هەر سیاسەت و هەڵمەتێکی سەربازی لە کوردستانی سووریا بگیردرێتە بەر لەژێر چاودێڕیی ئەو مەرجەعە سیاسییەدا بێت.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەڤگەری چاکسازیی کوردستانی سووریا وەبیری هێنایەوە ئەم قۆناغە بۆ لایەنەکان زۆر گرینگە و دەبێت هەموو بابەتە هەڵپەسێردراوەکان دەبێت لەبەرچاو بگیردرێن.

عەبدولوەهاب ئەحمەد زیادی کرد: دوو کۆمیتە لەهەردوو لایەنەکە پێک هاتووە و خەریکی گفتوگۆ کردن لەسەر پرسە گرینگەکانن و هیوادارین کە بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189614

Your Comment

You are replying to: .
captcha