کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 5ی ئابی 2020 فەوجی دووی تایبەت سەر بەلیوای 61-ی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند سێ چەکداری داعش لە شاری کەرکووک دەستبەسەر کراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی فەوجی دووی تایبەت سەر بەلیوای 61-ی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاماژە بەوە کراوە "دەستگیرکردنی ئەو سێ داواکراوە لەسەر زانیاریی هەواڵگری بووە و ئۆپراسیۆنەکەش لەپارێزگای کەرکووک ئەنجامدراوە".
بەپێی راگەیاندراوەکە، "هەر سێ داواکراوەکە بەمادەی 4ی تیرۆر لەدادگاکانی عێراق داواکراون".
Your Comment