بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لەبارەی تەقینەوەکانی لوبنان نووسیویەتی، هاوسۆزی خۆمان بۆ قوربانییانی تەقینەوە وێرانکەرەکەی بەیروت ڕادەگەیێنین و هاوسۆزی خۆمان بۆ خێزان و هاوڕێیانی قوربانیان دەردەبڕین.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرێمی کوردستان لە کاتە سەختەکان لەگەڵ خەڵکی لوبنان دەمێنێتەوە.
لای خۆیەوە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا هاوخەمیی خۆی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەیروت و قوربانیانی تەقینەوەکەی ئەو شارە دەربڕی.
لە تویتێکدا سەرۆکی حکوومەت رایگەیاندووە، دڵمان لای هەموو ئەو کەسانەیە تەقینەوەکە کاریگەری کردووەتە سەریان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی و پشتگیریی خۆی بۆ خەڵکی لوبنان لەم کاتە سەختە دووپات دەکاتەوە.
سەرۆکی حکومەت لە تویتەکەی هاوخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خێزانی کوژراوان و بریندارانی تەقینەوەکە رادەگەیەنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment