کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لەلایەن جینین بلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان عێراق لە یادی شەش ساڵەی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بڵاوکرایەوە ”ستایشی خۆڕاگریی ئێزدییەکان دەکەن لە پاراستنی کەلتور و خاکیان، کە سەرەڕای بەربەستە سەختەکان سووربوون لەسەر مافەکانی خۆیان. لەو پێناوەشدا داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەن هەرچی زوە بگەنە ڕێککەوتن بۆ ڕەخساندنی کەشێکی لەبار و ئارام، تا ئێزدییەکان بتوانن سەرلەنوێ لە ناوچەکانیان ژیانیان بنیات بنێنەوە”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ”دڵخۆشن بە بڕیاری شێلگیرانەی ئێزدییەکان بۆ گەڕان بەدوای ئازادی و دادپەروەری بۆ کۆمەڵگاکەیان، هەرچەندە ژان و ئازارەکانیان کۆتایی نەهاتووە و و ئازاری شنگالیش بەهۆی نەبوونی سەقامگیریی و خزمەتی پێویست و ئیدارەیێکی یەکگرتووەوە درێژەی هەیە، بۆیە دەپرسن تاکەی دەبێت ئێزدییەکان باج بدەن؟”.
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق دەڵێت ”لەگەڵ ئەوەی سەرلەنوێ داوا لە هەردوو حکوومەتی بەغدا و هەولێر دەکەن پەلە بکەن لەچارەسەرکردنی ئەم بارودۆخە و گەیشتن بە ڕێکەوتن، بەباشی دەزانن چارەسەرێکی دوورمەودا بدۆزرێتەوە بۆ سەقامگیریی و دابین کردنی ئارامی بۆ ئەو ناوچانە بدۆزرێتەوە، چوونکە هەمووان قەرزاری قوربانیدانی ئێزدییەکانیین و هەستی هاوبەشی مرۆڤایەتی لەو ڕووەوە کۆماندەکاتەوە”.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment