کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی بڕیارەکەی کازمی راگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەخت کە مستەفا کازمی بڕیاری لەسەر دابوو راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: ئامادەن لەو وادەیەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان دیاری کردووە کە رۆژی 6ی حوزەیرانی ساڵی 2021ە، هەڵبژاردن بە گوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان کە خواستی گەلی عێراق و هاوسەنگی و بێلایەنی پێوەرە سەرەکییەکانی بن بەڕێوەببەن.

شایانی باسە سەرۆکوەزیرانی عيراق، مستەفا کازمی رایگەیاندبوو کە 6ی حوزەیرانی 2021 ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەدەچێت و ئامانجی حکوومەتەکەی ئەنجام دانی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازادە.

سەرچاوە: وێستگە

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189545

Your Comment

You are replying to: .
captcha