وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی هه‌شت "تیرۆرست"ی ڕاگه‌یاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی هه‌شت كه‌سی لە کەرکوک راگه‌یاند، كه‌ به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 4ى تیرۆر داواكراو بوون به‌هۆى ئه‌ندامێتییان له ‌ڕیكخراوى تیرۆرستى داعش.

کوردپرێس:

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند: "له‌میانی چاودێرى به‌رده‌وام بۆ كه‌رته‌كانى به‌رپرسیارێتى و سوودوه‌رگرتن له‌سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگیرییه‌كان، یه‌كه‌كانى ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كان هه‌شت تیرۆرستیان له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى پارێزگاى كه‌ركوك ده‌ستگیركرد كه‌به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 4ى تیرۆر داواكراو بوون به‌هۆى ئه‌ندامێتییان له‌ڕیكخراوى تیرۆرستى داعش".

باسی له‌وه‌ش كردووه‌: "تیرۆرستان له‌لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان دانیان به‌وه‌ دانا كه‌ئه‌ندامن له‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆرسته‌ وبه‌شداریان له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆرستى كرده‌وه‌ دژى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ئاسایش و ڕه‌وشى ئه‌و ناوچانه‌یان تێكداوه‌ له‌كاتى بوونى داعش له‌و ناوچانه‌ له‌پێشوودا".

وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ته‌كانیان تۆماركرا و ڕه‌وانه‌ى داداگا كران بۆ ته‌واوكردنى په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ئه‌وه‌ى به‌سزاى دادپه‌روه‌رى خۆیان بگه‌ن.

News Code 189535

Your Comment

You are replying to: .
captcha