ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 13246 حاڵەت/ ٣٠٩ تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا تۆمار كرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی دوایین ئاماری فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 309 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش دوایین حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە 13 هەزار و 246 حاڵەت.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 29ی تەمووزی 2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 309 كه‌س تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون و 13 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 115 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌:

ڕاگه‌یاندراوی ٢٤ كاتژمێری تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژماره‌ ١٥٥

1. كه‌ره‌نتین: ٤٢٦ هاوڵاتی نوێ له‌ كه‌ره‌نتین

١٢٦٩ هاوڵاتی له‌ كه‌ره‌نتینن له‌ ١٦ شوێنی جیاواز ٢٥٨ سلێمانی، ١٠١١ دهۆك.

2. پشكنین: ٢٦٣٤ پشكنینی نوێ

٨٣٣ هه‌ولێر، ٤١٨ سلێمانی، ٢٢٨ گه‌رمیان، ١٠٦ ڕاپه‌ڕین، ١٠١٩ دهۆك، ٣٠ هه‌ڵه‌بجه‌.

3. تووشبوو: ٣٠٩ تووشبووی نوێ

١٧٧ هه‌ولێر

٥٧ سلێمانی، ٢٤ گه‌رمیان، ٢٢ ڕاپه‌ڕین

١٥ دهۆك

١٤ هه‌ڵه‌بجه‌

4. چاكبوون: ١١٥ چاكبوون

٧٢ هه‌ولێر

٢٧ گه‌رمیان

٦ دهۆك

١٠ هه‌ڵه‌بجه‌

5. مردن: ١٣ مردن

٦ هه‌ولێر

٥ سلێمانی، ٢ گه‌رمیان

ئاماری گشتی:

كه‌ڕه‌نتین ٢٠٦٢٥ هاوڵاتی ١٩٣٥٦ ده‌رچوو

پشكنین ١٩٧٣٣٦ ٨٣٩٢٢ هه‌ولێر، ٦٤٦٨٠ سلێمانی، ٤٦٧٩٢ دهۆك، ١٩٤٢ هه‌له‌بجه‌

تووشبوون ١٣٢٤٦ ٣٩٠٣ هه‌ولێر، ٨٤٢٢ سلێمانی، ٤٦٣ دهۆك، ٤٥٨ هه‌له‌بجه‌

چاكبوون ٨٨٩٦ ٢٧٩٢ هه‌ولێر، ٥٣٧٧ سلێمانی، ٣٤٢ دهۆك، ٣٨٥ هه‌له‌بجه‌

مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ٣٨٣٣ ٩٩٨ هه‌ولێر، ٢٦٤٩ سلێمانی، ١٢١ دهۆك، ٦٥ هه‌له‌بجه‌

مردن ٥١٧ ١١٣ هه‌ولێر، ٣٩٦ سلێمانی، ٨ هه‌ڵه‌بجه‌

بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی داشبۆردی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌م لینكه‌ https://gov.krd/coronavirus/dashboard/.

وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هه‌موو تیمه‌كانی پزیشكی كه‌ له‌ ئه‌ركدان، جارێكی تر داوا ده‌كه‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به‌ ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شوێنی قه‌ڵه‌بالغ و دانانی ماسك و ده‌ستكێش، وه‌ له‌كاتی پێویستدا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ هێڵی گه‌رمی ژماره‌ ١٢٢.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

News Code 189522

Your Comment

You are replying to: .
captcha