سەرەڕای ئەو شکستانەی هێناویەتی حکوومەتی هەرێم کەم تەحمول و سینەتەنگە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی په‌سه‌ند كردنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سۆران عومه‌ر بڵاو كرده‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: دەسەڵات بەو هەموو شکست و گەندەڵییەی تێی کەوتووە، بەو هەموو کارەساتەی بەسەر خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستاندا هێناوێتی، هێشتا ئەوەندە کەم تەحەمول و سینە تەنگە بەرگەی ڕەخنەیێک ناگرێت و نایەوێ حەقیقەت ببیستێ.

عه‌بدولستار مه‌جید ده‌شڵێت: "سیاسەتی بێدەنگ کردن و سەرکوتکاری تاسەر بەردەوام نابێت، ڕۆژێک دێت ئەم ستەمکارییە کۆتایی بێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189495

Your Comment

You are replying to: .
captcha