پەرلەمانی كوردستان دەست لەكاركێشانەوەی سۆران عومەری پەسەند كرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ ده‌نگی 55 په‌رله‌مانتار، ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سۆران عومه‌ر په‌سه‌ند کرا.

بەپێی هەوای کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بەدەنگی 55 ئەندام لە89 ئەندامی ئامادەبوو دەست لەکارکێشانەوەی سۆران عومەر، له ‌ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی کوردستان پەسەند کرا.

ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردەوە ئه‌و 55 ئەندام په‌رله‌مانه‌ی دەنگیان بۆ دەست لەکارکێشانەوەکەی سۆران عومه‌ردا، ئەندامانی فراکسیۆنەکانی پارتی و پێکهاتەکان بوون.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە هەریەک لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی، گۆڕان، نەوەی نوێ، شیوعی، سەربەخۆکان دەنگیان بە دەست لەکارکێشانەوەکەی سۆران عومه‌ر نەدا، هاوکات فراکسیۆنەکانی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووش ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189487

Your Comment

You are replying to: .
captcha