بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات پاش چەند ساڵ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش توانییان ئەو گرووپە تیرۆریستییە لەناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای سووریا دەربکەن، ئێستا تووشی کێشەی بەخوێ کردنی هەیان هەزار ژن و منداڵی داعشن. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی ڕوانگەی مافی مرۆڤ، نزیکەی 67000 لە ژن و منداڵانی داعش ئێستا لە کەمپی ئەلهول-ی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریادان. بەرپرسانی کوردی سووریا داوایان لە 54 وڵات کە داعشەکان لەو وڵاتانەوە خۆان گەیاندۆتە کوردستانی سووریا، کردووە کە داعشەکان وەربگرنەوە چوونکە کوردەکان لەبارەی دارایی و ژمارەی هێزەوە توانای ڕاگرتنی ئەو داعشانەیان نییە.
لەم نێوانەشدا چەند ڕاپۆرتێک لەبارەی هەڵاتنی زمارەیێک لە ژنە داعشەکان لەو کەمپە بڵاو بوویەوە کە تەنانەت وتراوە ژمارەیک لەو ژنە داعشانە بە پێدانی پارە توانیویانە لەو کەمپە هەڵبێن و لە ڕێگای تورکیاوە خۆیان گەیاندۆتە ژمارەیێک لە وڵاتانی ئەورووپی وەکوو فەڕەنسا.
ئاژانسی کوردپرێس بەمەبەستی بەدواداچوون لەبارەی ئەو ڕاپۆرتانەوە گفتوگۆیێکی لەگەڵ دکتۆر ئان سپکهارد، مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون و بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتیی توێژینەوەکانی توندئاژۆیی کە لەبارەی پرسی زیندانیانی داعش کارەکانی تەرکیز کردووە ئەنجام داوە و ناوبراو هەڵاتنی ژنە داعشەکانی بە بە پێدانی پارە پشتڕاست کردەوە.
مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون-ی ئەمریکی بە ئاژانسی کوردپرێسی وت: ژنانی داعش بە خەرج کردنی بڕێکی پارە لەنێوان 10000 بۆ 20000 دۆلار، بەشێوەی قاچاخ لە کەمپی ئەلهول کە لەژێر کونترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتدایەف هەڵاتوون. ژمارەیێکیان چوونەتە ئیدلیبی سووریا و ژمارەیێکیشیان لەڕێگای ناوچە سووریایەکانی زێر کونترۆڵی تورکیاوە خۆیان گەیاندۆتە تورکیا. ئەم بابەتە هەفتانە درێژەی هەیە و هێزەکانی سووریای دیموکرات پشتڕاستیان کردۆتەوە.
بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتیی توێژینەوەکانی توندئاژۆیی لەبارەی هۆکارەکانی یارمەتیدان بە هەڵاتنی ژنە داعشەکان دەڵێت: هۆکاری زۆر هەن بۆ یارمەتیدان بۆ هەڵاتنی ژنانی داعش لە کەمپی ژێر کونترۆڵی کوردی سووریا. بۆ نموونە بەهۆی نالەبار بوونی دۆخی کەمپەکە وەڕەز بوون و ئەگەر بتوانن لە ڕێگای ئینتێرنێتەوە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەورووپیێک دەکەن و پارەی پێویست بۆ هەڵاتن لە کەمپەکە فەراهەم دەکەن و کەمپەکە بەجێ دێڵن. ژنانی زیندانی کراو لە ئەلهول لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وەکوو ئینستاگرام، تێلێگرام و تۆڕی پێدانی پەی بال داوای یارمەتییان کردووە تا بەشێوەی شاراوە هەڵبێن.
دکتۆر ئان سپکهارد، لەبارەی تێوەگلانی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەم بابەتەوە بە کوردپرێسی وت: هێزەکانی سووریای دیموکرات یان SDF نایانەوێت یارمەتیی زنانی داعش بدەن بۆ چوونەدەر لە کەمپی ئەلهول، بەڵام ژمارەیان کەمە و مووچەکەیان بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ئەرکە قورسە زۆر کەمە. ژمارەی پێویست هێزی بەرگری کردن و چاودێری کردنی کەمپ بوونی نییە و مووچەکەیان لەبەرامبەر پارەیێکەوە بۆ هەڵاتنی ژنانی داعش دەدرێت زۆر کەمترە.
ناوبراو زیادی کرد بۆ پارێزەرێکی کەمپەکە کە لە زێر گوشارێکی سەختدایە و دەیشزانێت ئەگەری هێرشی تورکیا لە ئان و ساتدایە، وەرگرتنی خێرای هەزاران دۆلار وەسواسەئەنگێزە.
مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون ئاماژەشی دا بە پرسی نەبوونی توانای دارایی بەرپرسانی کوردی سووریا بۆ بەڕێوەبردنی کەمپەکە و هەروەها داوا کردن لە وڵاتانی هەناردەکەری داعش بۆ وەرگرتنەوەی داعشەکان و وتی: هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ ئیدارەدانی زیندانەکان و زیندانییەکان و پێدانی مووچەی هێزەکانیان یارمەتیی دارایی لە هاوپەیمانان وەردەگرن، بەڵام گرینگترین شتێک کە ئێستا ئەو هێزانە دەیانهەوێت ئەمەیە وڵاتانی جیهان هاووڵاتییانی داعشی خۆیان کە ئێستا لەزیندانەکانی کوردستانی سووریادان وەڕبگرنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment