کوردپرێس: لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە 24 کاژێری رابردوو دوو هەزار و 202 پشکنین ئەنجام دراون کە زۆرترینیان لە هەولێر بووە دوای ئەویش دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دێن.
ئەو 258 تووشبووەی تۆمارکراون بەمشێوەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارەکان دابەشبوون:
هەولێر: 162 تووشبوو
سلێمانی: 50 تووشبوو
گەرمیان: 34 تووشبوو
دهۆک: دوو تووشبوو
هەڵەبجە: 10 تووشبوو
ژمارەی چارەسەرکراوانی کۆرۆنا لە 24 کاژێری رابردوو 106 کەس بوونە کە 61 کەسیان لە هەولێرن، 21 لە گەرمیان، هەشت کەس لە دهۆک و 16 کەسیان لە هەڵەبجە بوون.
دوای تۆمارکردنی حەوت تووشبووش، ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 419 کەس کە 76 کەسیان لە هەولێرن، 336 کەسیان لە سلێمانین و حەوت کەسیان لە هەڵەبجەن.
ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەزار و 816 کەس لە کەرەنتیندان، 11 هەزار و نۆ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، شەش هەزار و 44 کەسیان چاکبوونەتەوە و 419 کەسیشیان گیانیان لەدەست داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment