بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوی 24 کاژێری تایبەت بە تووشبوون، چاکبوونەوە و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا دەڵێت، دوو هەزار و 178 پشکنینی کۆرۆنایان ئەنجامداوە کە زۆرترینیان لە هەولێر بووە و 814 پشکنین بووە، دوای ئەویش لە دهۆک 639 پشکنین ئەنجامدراوە، لە سلێمانی 407 پشکنین، 192 لە گەرمیان، 101 لە راپەڕین و 25 پشکنینیش لە هەڵەبجە ئەنجامدراون.
ئەو 256 تووشبووە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان و ئیدارەکان دابەشبوون:
هەولێر: 124 تووشبوو
سلێمانی: 58 تووشبوو
گەرمیان: 34 تووشبوو
راپەڕین: 13 تووشبوو
دهۆک: 15 تووشبوو
هەڵەبجە: 12 تووشبوو
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، 10 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە چوار کەسیان لە هەولێر، چوار کەسیان لە سلێمانی و دوو کەسیان لە گەرمیانن.
لەبارەی ژمارەی چارەسەرکراوان لە 24 کاژێری رابردوو، وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، 133 کەس چاکبوونەتەوە، 63 کەسیان لە هەولێرن، 22 لە گەرمیان، 16 لە راپەڕین، 10 لە دهۆک و 22 لە هەڵەبجە.
کۆی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کە تاوەکو ئێستا تۆمارکراون 10 هەزار و 851 کەسن، زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی کە حەوت هەزار و 337 کەسن. دوو هەزار و 813 کەسیان لە هەولێرن، 341 کەسیان لە دهۆک و 360 کەسیشیان لە هەڵەبجەن.
ژمارەی چارەسەرکراوانیش پێنج هەزار و 938 کەسن کە سێ هەزار و 463 کەسیان لە پارێزگای سلێمانین، هەزار و 970 کەسیان لە هەولێرن، 226 کەسیان لە دهۆک و 239 کەسیان لە هەڵەبجەن.
ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 412 کەس کە 331 کەسیان لە پارێزگای سلێمانین، 74 کەسیان لە هەولێر و حەوت کەسیان لە هەڵەبجەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment