کوردپرێس:
عەمید سەرحەد، لە ڕوونكردنەوەیێكدا كە ڕۆژی سێشەمە 3ی 5ی 2021، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردۆتەوە، رەتیكردۆتەوە پەیوەندیی بە هیچ حیزبێكەوە كردبێت.
بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك وتویەتی"من لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ لە ماڵی خۆم دانیشتوم، پەيوەندی حيزبيم به هيچ حيزبيكەوە نيیه."
عەمید سەرحەد ئەوەشی خستۆتەڕو"له 16ی ئوكتۆبەرەوە ئەو كێشانەی هەمبوون چارەسەر نەكراون. بەداخەوە ئەوەندەی یەکێتی محاوەلەی کردوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانم، پارتی نەی كردوه کە لەسەر ڕیفراندۆم من تووشی ئەو کێشانە بووم و لەسەر غائب بون و بەجێهێشتنی کەرکوک."
هەروەها جەختیشی كردۆتەوە "چەند جار وەزیری ناوخۆ و سەرۆك وەزیران سەردانی هەولێریان کرد، دەتوانرا کێشەی من و ئەو ئەفسەرو کارمەندانەی تریش چارەسەر بکرێ، بەڵام نەك چارەسەریان نەکرد بگرە ئاڵۆزتریان کرد."
Your Comment