بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی چوارشەمە 18ی پووشپەڕی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 107 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 338 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری مردن بە هۆی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سنە 113 حاڵەت
بانە 29 حاڵەت
سەقز 70 حاڵەت
کامێران 32 حاڵەت
قوروە 26 حاڵەت
دیواندەرە 19 حاڵەت
مەریوان 17 حاڵەت
بیجاڕ 24 حاڵەت
دێولان 8 حاڵەت
سەوڵاوا 0 حاڵەت
Your Comment