بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاندووە "بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی "پاڵەوانەکانی عێراق" کە لە ماوەکانی رابردوودا لە سنوری کەرکووک، باکووری دیالە و رۆژهەڵاتی سەڵاحەددین ئەنجام درا، ژمارەیێکی زۆری چەکداری داعش بەرەو ناوچەکانی باکووری بەغدا هەڵاتوون."
ناوبراو باسی لەوەش کرد، "لە ئێستادا شاری بەغدا لە رووی سەقامگیری و ئاسایشەوە پارێزراوە و ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە هێزە ئەمنییەکانمان ئەنجامی دەدەن، ئامانجى لێی ریشەکێش کردنی شانە نووستووەکانی داعشە لە ناوچەکانی عێراق".
تەحسین خەفاجی راشیگەیاند: "ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە کۆبووەتەوە و هەوڵ دەدین بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوانیان لە ناوچە جێناکۆکەکان پڕ بکەینەوە".
شایانی باسە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ شاندی وەزارەتی بەرگریی عێراق کۆبوونەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment