بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د مولا ته‌ڵاڵ وته‌بێژ مستەفا کازمی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا رایگه‌یاندووه: ماوه‌یێکه هێزه‌کانی تورکیا ده‌ستدرێژییه‌کانیان بۆ سه‌ر خاکی عێراق چه‌ندباره ده‌که‌نه‌وه، بۆیه حکوومه‌ت ئه‌و کارانه ره‌ت ده‌کاته‌وه، که زیان به په‌یوه‌ندیی به‌هێز و درێژه‌که‌ى نێوان گه‌لى هه‌ردوو وڵات ده‌گه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها به‌ناوی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌وه داواده‌کات ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌کانی تورکیا رابگیرێن، که زیان به ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی ده‌گه‌یه‌نن و ده‌ستدرێژین بۆسه‌ر سه‌روه‌ری و گیان و سه‌روماڵى عێراقییه‌کان. ده‌شڵێت: "حکوومه‌تی عێراق دوو نامه‌ی فه‌رمی به زمانێکی توند راده‌ستى باڵیۆزی تورکیا کردووه و جه‌ختی کردوه‌ته‌وه بۆ چه‌سپاندنی مافی عێراق بۆ ره‌ت کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه و وه‌ستاندنیان په‌نا بۆ چوارچێوه‌ی یاسایی و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌بات".
وته‌بێژه‌که ته‌ئکیدیشی کردوه‌ته‌وه، له هه‌ر کاره‌ساتێکی مرۆیی و ماددیدا تورکیا به‌رپرسیارێتی یاسایی و ره‌وشتی هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌و ده‌ستدرێژیانه به‌زاندنی سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق و ئاسایشی گه‌له‌که‌یه‌تی، داوا له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش کراوه هه‌نگاوی پێویست بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌که بنێت و پشتیوانی له مافی عێراق بۆ پارێزگاری له خاکه‌که‌ی و گه‌له‌که‌ی بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment