وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت کێڵگە نەوتییەکانی هەموو عێراق لەژێر یەک سیاسەتدا بەڕێوەببرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوامە بۆ بەڕێوەبردنی کێڵگەکانی نەوت لەژێر یەک سیاسەتی نەوتیدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، رۆژی یەکشەممە، رایگەیاند: پێویستە هەرێمی کوردستان پابەند بێت بە مەرج و بڕیارەکانی ئۆپێکەوە و نابێت هەناردەی رۆژانەی نەوتیی لە 370 هەزار بەرمیل زیاتربێت.

وەزیری نەوتی عێراق جەختی کردەوە لەوەی حکوومەتی عێراق هەوڵی تەواوکاری دەدات لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بڕیار و سیاسەتی گشتیدا و رایگەیاند، گفتوگۆ بەردەوامە بە ئامانجی چاک کردنەوەی پەیوەندی لە نێوان ناوەند و هەرێمی کوردستان.

ئیحسان عەبدولجەبار بەپێویستیی دەزانێت هەموو کێڵگەکانی نەوت لە عێراق لەژێر یەک سیاسەتی نەوتیدا بن و دەبێت سامانەکان لە چوارچێوەی سیاسەتی فیدراڵدا بەڕێوەببردرێن، ئەمانەش وەک خۆی دەڵێت، بەلەبەرچاوگرتنی مافەکانی هەرێمی کوردستانە کە لە دەستووری عێراقدا دانیان پێدانراوە.

وەزیری نەوتی عێراق دڵنیاییش دەدات کە لە بەرژەوەندی عێراقدایە بەردەوام بێ لە هاوئاهەنگی لەگەڵ رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت-ئۆپێک، لە پاڵ کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی نرخەکانی سامانی نەوت. بۆیە پابەندیی وەزارەتەکەی دووپات دەکاتەوە بە کەم کردنەوەی بەرهەمهێنان بەپێی وادەکان بۆ مانگەکانی ئەمساڵ و دەڵێت، بەرهەمهێنان لە باشوور و ناوەڕاست زۆر کەم کراوەتەوە.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189162

Your Comment

You are replying to: .
captcha