بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی تەواوی پەرلەمانتاران دەكات، بۆ ئەوەی رۆژی 29ی 6ی 2020، بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادەبن.
بە گوێرەی كارنامەی كۆبوونەوەكە، پێشنیازە بڕیاری (پێشكەش كردنی پێشنیازە یاسا و پێشنیازە بڕیار لەلایەن ئەندامانی پەرلەمان بەدەر لە پەیڕەوی ناوخۆ)، دەنگی لەسەر دەدرێت.
بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەی پەرلەمانیش تایبەت دەبێت بە درێژكردنەوەی خولی بەهاری ساڵی دووەم.
دوای ئەوەی لە 7ی ئایاری ئەمساڵ پەرلەمانی كوردستان بە بێ ئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەمان و فراكسیۆنەكانی یەكێتی، گۆڕان، نەوەی نوێ، كۆمەڵ و یەكگرتوو پارێزبەندی لە سەر سۆران عومەر هەڵگرت، بە هۆی ناكۆكی لایەنەكانەوە لەو 50 رۆژەدا هیچ كۆبوونەوەیێک ئەنجام نەدرابوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment