تورکیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە چاوەڕێی هاوکاری لە عێراق دەکات

بەشی تورکیا- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکەدا چاوەڕێی ھەماھەنگی لە عێراق دەکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حامی ئاکسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا، لە وەڵامی راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق سەبارەت بە کوژرانی هاوڵاتيانی مەدەنی لە بۆردوومانەکەی تورکيا لە خاكی هەرێمی كوردستان رايگەياند ئەو قسانە پروپاگەندەی میدیاکانی پەکەکە-یە و بەشێكە لە هەڵمەتی ناشرین كردنی ئۆپراسیۆنەكانی تورکیا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی پەکەکە چاوەڕێی ھەماھەنگی لە عێراق دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189155

Your Comment

You are replying to: .
captcha