کوردپرێس: لەمبارەوە ئاژانسی شارپرێس رایگەیاند ڕۆژی پێنجشەممە لەبەردەم باخی گشتیی سلێمانی خۆپیشاندان و ناڕەزایی بە بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش دژی دواکەوتنی مووچە و خراپی بارودۆخی دارایی هاووڵاتیان دەستیپێکرد.
خۆپیشاندەران داوادەکەن مووچەی فەرمانبەران دەستکاری نەکرێت و ئەوبڕیارەی حکوو مەتیش رەتدەکەنەوە.
خۆپیشاندەران داوا دەکەن راستەوخۆ لەبەغداوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکرێت
هەروەها لە شارى هەڵەبجە خۆپیشاندانى هاوڵاتیان و فەرمانبەران و چین و توێژەکان لە دژى دواکەوتن و کەم کردنەوەى مووچە دەستی پێکرد.
خۆپیشاندانى هاوڵاتیان و فەرمانبەران و چین و توێژەکانی دیکەى هەڵەبجە دەستى پێکرد و خۆپیشاندەران لە بەیاننامەکەیاند رایانگەیاندووە کە دژ بە دزیی و گەندەڵییەکانی دەسەڵات و بەرخوردی نائەخلاقییانەی حکوومەتی هەرێم بەرامبەر بە مووچەی فەرمانبەران خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی ساز کردووە.
هەروەها ماوەی زیاتر لە هەفتەیێکە بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی و کارمەندانی هاتوچۆ بایکۆتی دەوامیان کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment