بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له مه‌کته‌بی تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر پێشوازیی کرد له نەسروڵڵا رشنوودی سه‌رکونسولی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر و وه‌فدێکی یاوه‌ریی، له‌دیداره‌که‌دا باس له دوا پێشهاته سیاسییه‌کان و بارودۆخی ئێستای عێڕاق و ناوچه‌که به‌گشتیی و ناوخۆی کوردستان به‌تایبه‌تی کرا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌وڵانه‌ش خرانه به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه له پێناو گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری کۆتایی بۆ هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی چه‌ندین ساڵه که‌ڵه‌که‌یان کردووه له‌نێوان حکوومه‌تی عێڕاق و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا باس له پەیوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی کوردستان کرا و له‌وباره‌یه‌وه عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که کۆماری ئیسلامیی هه‌ر له‌سه‌رده‌می خه‌باتی شاخه‌وه تا ئێستا له زۆر وێستگه‌دا وه‌ک دۆستێکی هه‌رێم له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕێزی دووسه‌ره هه‌ڵوێستی ئیجابیی هه‌بووه و پارێزگاریی له‌و هه‌ڵوێسته کراوه، هه‌ربۆیه پێویسته ئه‌م له‌مپه‌رانه لاببرێن که ده‌بنه مایه‌ی درووست بوونی ساردیی له په‌یوه‌ندییه‌کاندا.
ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئاماژه‌ی به‌و بارگرژیی و حاڵه‌ته نائاساییه‌ی سنووره‌کانی ئێران و تورکیا و تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌کان له‌لایه‌ن سوپای هه‌ردوو وڵاتی تورکیا و ئێرانه‌وه، که بووه‌ته مایه‌ی زیان و دڵه‌ڕاوکێی دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه و هێرشی ئاسمانیی و زه‌مینی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی هه‌رێم و به‌کارێکی خراپی له‌قه‌ڵه‌م دا و داواشی کرد به‌زووترین کات ئه‌و هێرشانه‌ی هه‌ردوولا کۆتای‌یان پێبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment