کوردپرێس:
بەپێی راگەیێندراوی ژمارە 120ی وەزارەتی تەندروستی کە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە 24ی حوزەیرانی 2020 بڵاوی کردەوە، لە 24 کاژێری رابردوودا پشکنینی کۆرۆنا بۆ هەزار و 862 کەس کراوە و ئەنجامی پشکنینی 216 کەسیان پۆزەتیڤ بووە. پشکنینەکان 689 لە سلێمانی، 560 لە هەولێر، 399 لە دهۆک و 214یان لە ئیدارەی گەرمیان بوون، تووشبووەکانیش 128یان لە سلێمانی، 45یان لە گەرمیان، 41یان لە هەولێر و دووانیان لە دهۆک بوون.
هاوکات 27 تووشبووی کۆرۆناش لەو ماوەیەدا چاکبوونەتەوە؛ چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە کە سەرجەمیان لە سلێمانی بوون.
ئێستا ئاماری گشتیی گیانلەدەستدان، چاکبوونەوە و تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە:
سلێمانی: سێ هەزار و 341 تووشبوو (111 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 748 تووشبوو چاکبوونەتەوە)
هەولێر: هەزار و 61 تووشبوو (20 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 598 تووشبوو چاکبوونەتەوە)
دهۆک: 156 تووشبوو (130 تووشبوو چاکبوونەتەوە و هیچ تووشبوویەک گیانی لەدەستنەداوە)
هەڵەبجە: 121 تووشبوو (دوو تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 38 تووشبوو چاکبوونەتەوە)
ئاماری گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ چوار هەزار و 679 تووشبوو بەرزبووەتەوە، کە لەو ژمارەیەش هەزار و 514 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و 133 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، سێ هەزار و 32 تووشبووش لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە.
Your Comment