216 حاڵەتی تووشبوون و 4 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 216 کەس تووشبوون و 4 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیێندراوی ژمارە 120ی وەزارەتی تەندروستی کە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە 24ی حوزەیرانی 2020 بڵاوی کردەوە، لە 24 کاژێری رابردوودا پشکنینی کۆرۆنا بۆ هەزار و 862 کەس کراوە و ئەنجامی پشکنینی 216 کەسیان پۆزەتیڤ بووە. پشکنینەکان 689 لە سلێمانی، 560 لە هەولێر، 399 لە دهۆک و 214یان لە ئیدارەی گەرمیان بوون، تووشبووەکانیش 128یان لە سلێمانی، 45یان لە گەرمیان، 41یان لە هەولێر و دووانیان لە دهۆک بوون.

هاوکات 27 تووشبووی کۆرۆناش لەو ماوەیەدا چاکبوونەتەوە؛ چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە کە سەرجەمیان لە سلێمانی بوون.

ئێستا ئاماری گشتیی گیانلەدەستدان، چاکبوونەوە و تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە:

سلێمانی: سێ هەزار و 341 تووشبوو (111 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 748 تووشبوو چاکبوونەتەوە)

هەولێر: هەزار و 61 تووشبوو (20 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 598 تووشبوو چاکبوونەتەوە)

دهۆک: 156 تووشبوو (130 تووشبوو چاکبوونەتەوە و هیچ تووشبوویەک گیانی لەدەستنەداوە)

هەڵەبجە: 121 تووشبوو (دوو تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 38 تووشبوو چاکبوونەتەوە)

ئاماری گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ چوار هەزار و 679 تووشبوو بەرزبووەتەوە، کە لەو ژمارەیەش هەزار و 514 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و 133 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، سێ هەزار و 32 تووشبووش لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە.

News Code 189120

Your Comment

You are replying to: .
captcha