یەکگرتووی ئیسلامی له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورە وەک مه‌رجه‌عێكی باڵا بۆ هه‌رێمی كوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، یەکگرتوو له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووره‌، وەک مه‌رجعیه‌تێكی باڵا بۆ هاوڵاتیان و پێكهاتهکانی هه‌رێمی كوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی یەکگرتوی ئیسلامی، سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یەکگرتوو به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵا پێشوازیی له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای یاوه‌ری كرد.

لە کۆبوونه‌وەکه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی دواین پێشهاته‌ سیاسیەکان و په‌یوه‌ندیەکانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان هێزه‌ سیاسیەکان و پرسی ئاماده‌سازیەکان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گفتوگۆی له‌باره‌وەکرا.

له‌ به‌شێكی تری دیدارەکه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‌رۆڵی یەکگرتووی بەرز نرخاند له‌‌ پرسه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تیەکاندا و رایگه‌یاند، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان خزمه‌ت به‌ ئێستا و ئاینده‌ی كوردستان دەکات .

هه‌ر لە کۆبوونه‌وەکه‌دا پرسی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی له‌سه‌ركرا و ئه‌مینداری گشتی ته‌ئكیدی له‌سه‌رئه‌وە کرده‌وه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ یەکگرتوو له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووره‌، وهک مه‌رجعیه‌تێكی باڵا بۆ هاوڵاتیان و پێكهاتەکانی هه‌رێمی كوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1891

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha