بۆردوومانەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌ره‌ڕای داوای هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به‌ راگرتنی بۆردوومان و له‌شكركێشییه‌كانی توركیا له‌خاكی هه‌رێمدا، ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ چه‌ند گوندێكی سنووری برادۆستیان بۆردوومان كرد.

کوردپرێس: دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن" رایگه‌یاند، دوو فڕۆکەی جەنگیی تورکیا، لە سنووری برادۆست، بۆردوومانی گوندی خەلیفان و گوندی سیران و گوندی گوڕەشا و کەندەگەری و چیادێل دەکەن.

هه‌ر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، چەند ناوچەیێکی گوندی بەرەخێی سەر بە ناحیەی دەرکار لە سنووری قەزای زاخۆ بۆردوومان كردوه‌، بە گوێرەی زانیارییەکان بۆردوومانەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بەشێک لە پوش و پاوانی بەرزاییەکانی ئەو گوندە سووتاون.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئیدانه‌ی کوشتن و زیانگه‌یاندنی به‌هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كرد و داوای له‌ حكوومه‌تی توركیا كرد، رێز لە سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بگرێت.

تورکیا لە 14حوزەیرانی 2020 ـەوە ئۆپەراسیۆنی لە دژی پەکەکە دەستپێکردووە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رۆژی پێنجشەممە 18/06/2020 بڵاویکردەوە، کە بۆ جاری دووەم باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، بانگهێشت کراوە و پەیامێکی تووندی پێدراوە، کە بەخێرایی هێرشەکانیان رابگرن و هێزەکانیان لە عێراق بکشێننەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189068

Your Comment

You are replying to: .
captcha