ئیدانەی هێرشی تورکیا بۆ سەر مەخموور و شەنگال دەکەین/ بەغدا و هەولێر هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن

بەشی سووریا- نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان بە هەواڵنێری کوردپرێسی وتووە: مەخموور و شەنگال ناوچەی ئاوەدانی خاکی عێراقن و بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان نابێت لە بەرانبەر ئەو دەستدرێژییانەی تورکیا بێدەنگ بن.

کوردپرێس:

نۆرشان حوسێن نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان دیمانەیێکی لەگەڵ کوردپرێس کردووە و تێیدا لەبارەی هێرشی فڕۆکە تورکییەکان بۆ سەر کەمپەکانی مەخموور و شەنگال دەڵێت: هێرشی دەستدرێژیکارانەی تورکیا بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی مەخموور و شەنگال و سنووری هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی فاشیستی دژەمرۆڤانەیە.

ناوبراو دەشڵێت: نەک هەر لەو ناوچانە بەڵکوو لە هەر جێگایێک کە کوردێک هەبێت تورکیا دەیکاتە ئامانج چوونکە تورکیا نیازیەتی بە تەواوی کورد لە ناو بەرێت.

نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان ڕەخنەی لە دەوڵەتی عێراقیش گرت کە لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە بێدەنگە و وتیشی: مەخموور و شەنگال دوو ناوچەی ئاوەدانن و هاووڵاتییانی عێراقی تێدا دەژین و بەرپرسانی عێراقیش و هەرێمی کوردستانیش نابێت لە بەرانبەر ئەو دەستدرێژییەی تورکیا بێدەنگ بن.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە بەرانبەر ئەو هێرشەی سوپای تورکیا بەرپرسارە و پێویستە موقیفی هەبێت.

نۆرشان حوسێن زیادیشی کرد: کورد و حیزبە کوردییەکان لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا بێدەنگ نابن و خۆپیشاندان و ڕێپێوانی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن و پێویستە ئەوەی نیشتمانی خۆی خۆش دەوێت هەڵمەتەکەی تورکیا سەرکۆنە بکات.

نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لەم دۆخەدا کە کۆرۆنا هەموو جیهانی گرتۆتەوە کەمپی مەخموور نزیکەی ساێکە لە لایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گەمارۆ دراوە و لە هەلومەرجێکی مەترسیداردایە. نابێت بەرانبەر بەم ڕووداوانە خەمسارد بین... .

News Code 189020

Your Comment

You are replying to: .
captcha