گفتوگۆی بەغدا و هەولێر لەسەر میکانیزمی کارکردنی دەروازە سنوورییەکان دەست پێدەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیرى پلاندانانى عێراق رایگەیاند لە چەند رۆژى داهاتوودا گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمى کوردستاندا دەکەن لەبارەی میکانیزمی کارکردن لە دەروازە سنوورییەکاندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خالید بەتال، وەزیرى پلاندانانى عێراق بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى رایگەیاندووە، لە رۆژانى داهاتوودا گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەکەن لەبارەى یەکخستى میکانیزمى کارکردن لە دەروازە سنورییەکاندا.

وەزیری پلاندانی عێراق ڕاشیگەیاند گرنگە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندیدا بن.

رۆژى ١١ى ئەم مانگەش مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پلانیان داناوە بۆ کۆنترۆڵ کردنى سەرجەم دەروازە سنورییە ئاویی و وشکانییەکان لەلایەن دەوڵەتەوە، ئەوەش بۆ وەستاندنى بەهەدەردانى ملیاران دۆلارى ساڵانە.

لە هەرێمى کوردستان، شەش دەروازەى سنوریى فەرمى هەن، ئەوانیش حاجى ئۆمەران و باشماخ و سەیرانبەن و پەروێزخان لەگەڵ ئێران و ئیبراهیم خەلیل لەگەڵ تورکیا و فیشخابوور لەگەڵ سووریا جگە لە چەند مەزرێکى لاوەکیى.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189010

Your Comment

You are replying to: .
captcha