کوردپرێس:
لەماوەی ساڵی 2020دا تەنها مووچەی مانگی 1ی فەرمانبەران بە 60 ڕۆژ دابەشكراوە و لە ئێستاشدا 40 ڕۆژ تێپەڕیووە و هیچ وادەیەك بۆ مووچەی مانگی 2 دیاری نەكراوە سەرەڕای هاتنی بڕی 400 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ مووچە و بەوەش دەردەكەوێت لە سێ مانگدا تەنها یەك مووچە دراوە بە فەرمانبەران.
كادران و هەوادارانی یەكێتی لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەڵمەتێكیان بۆ “كشانەوەی یەكێتی لە حكومەتی هەرێم” دەستپێكردووە و بانگەوازێكیان بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی و هاوسەرۆكانی حزبەكەیان ناردووە و دەڵێن: “لەلای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئەشنایە، كاتێك كەشۆڕشی كورد هەرەسی هێنا و هیوا و ئومێدی خەڵكی كوردستان لەگۆڕنرا، بەڵام یەكێتی نیشتمانی كورستان توانی شەوەزەنگی تاریكی ڕووناك بكاتەوە و هیوا و ئاوات و ئومێد بۆ تاكی كورد بگێرێتەوە”.
لەو هەڵمەتەدا كادر و هەوادارانی یەكێتی داوا لە حزبەكەیان دەكەن “تەنها تروسكایی ئومێدیان بەیەكێتی نیشمانی كوردستانە بتوانێ ستۆپ بەناعەدالەتی بكات و مافی خەونی لەمێژینەی تاكی كورد بگێرێتەوە”.
دەڵێن: “چیتر لەحوكمەتێكدا مەمێنن، كەهیچ ئومێدێكی لەلای تاكی كورد نەماوە و ناعەدالەتی كومەڵاتی پەیڕەو دەكات و ناوچەی سەوز و خەڵكەكەی بەهەموو شێوەیێک فەرامۆش كراوە”.
Your Comment