کوردپرێس:
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئهمرۆ پێنجشهممه، 11حوزهیرانى 2020 رایگهیاند"بە سوپاسەوە ئەمڕۆ بڕیاردرا بەشێکی دیکەی بوجە بۆ وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان بۆ بەردەوامیدانی دابینکردنی پێداویستییپزیشکی و ھەڵمەتی خۆپارێزی و چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە تەرخانکرا، ھەروەھا ھەرێمی کوردستان لە گرێبەستە پزیشکییەکان پشکی دەبێت".
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا پێشوازییان لێ کرا، دواتر چاویان بە حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی کەوت و بڕیاردرا لە کۆی 10 ملیار دینار دوو ملیار دینار بە وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بدرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.
وەزیری تەندروستی عێراق رایگهیاند دڵخۆشم بەوەی کە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان نەگەیشتووەتە ئاستی مەترسی ، ھەر یارمەتییەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بگاتە عێراق، پشکی ھەرێمی کوردستانی لێ دەدرێت".
حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند "لەڕاستیدا ئەمڕۆ کەسەکانمان لە ھەرێمی کوردستان بەشێکن لە عێراق، وەزارەتی تەندروستی جیاکاری لەنێون رۆڵەی باشوور و ھەرێمی کوردستان ناکات، یارمەتیمان داون بە پارە، چەند گرێبەستێکی تازەمان کردووە لە ماوەی داھاتوودا دەگەنە وەزارەتی تەندروستی، پشت بە خودا یارمەتیی ھەرێمی کوردستانیش دەدەین".
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا هەزار و 711 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش551 کەس چارەسەرکراون و 35 کەسیش مردوون، ئێستا هەزار و 123 کەس ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.
*لە هاووڵاتی وەرگیراوە
Your Comment