«حسێن مەستۆ» ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا (ئەلپارتی) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دەستپێکی خولی دووهەمی دانوستانەکان لەنێوان ئەنەکەسە و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی کورد و وتی: هیچ شتێکی تایبەت لەنێوان ئەو دوولایەنەدا ڕووینەداوە، تەنانەت ئەوەی کە دەڵێن لە قۆناخی یەکەمدا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سیاسی ئەوەش ڕوون نییە.
ناوبراو وتیشی هیوادارم ئەو دوو لایەنە بگەنە ڕێککەوتن بەڵام کێشەی زۆر هەن کە ڕێێکەوتنەکەیان ئەستەم دەکات.
حسێن مەستۆ لەبارەی دوور بوونی ئەو دوولایەنە لە ڕێککەوتن زیاتر وتی: ئێمە ناڵێین ڕێککەوتن ناکرێت، بەڵام دەڵێین ئەم دانووستانە لەسەر گوشاری خەڵک و پاشان خواستی وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەستی پێکرد و خودی ئەم دوو لایەنە مەیلی دانوستانیان نەبوو. بەڵام لەسەر داوای ژەنراڵ کۆبانێ ئامادەی داوستانەکان بوون.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا (ئەلپارتی) لەباەری کەلێنی جیددی لەنێوان دانوستانکاراندا وتی: قۆناخی دووهەم بۆ هەردوو لایەنەکە زۆر دژوار دەبێت و ئەوەی کە بتوانن بەنە ڕێککەوتن دیار نییە چوونکە ئەنجومەنی نیشتمانی دیهەوێت تەنها لەگەڵ پەیەدە گگفتوۆ بکات بەڵام ئەوان دەیانەوێت حربەکانی دیکەش بەشدار بن.
حسێن مەستۆ وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە کە پێویستە حزبەکانی دیکە بەشداری دانوستانەکان بن، وەبیری هێنایەوە: ئەنجومەنی نیشتمانی کورد کارتێکی لەدەستە و دتوانێت داوا لە دیکەی حزبە خاوەن پێگە چەماوەرییەکان وەکوو پێشوەڕۆژ و یەکێتی کورد (وەحدە) بکات بەشداری دانوستانەکان بن و بڕیارێکی هاوبەش بۆ داهاتووی کوردی سووریا بدەن.
ناوبراو جەختی کردەوە دەبێت هەردوو لایەنەکە بە بڕیارەکانیاندا بچنەوە و دیکەی حزبەکانیش داخڵی دانوستانەکان بکەن چوونکە حزبی زۆری کوردی هەن کە لە دەرەوەی ئەم دوو حزبەن و خاوەن پێگەی جەماوەریی بەرزن و پێویستە بۆ یەکگرتنی کورد لە گفتوگۆکاندا بەشدارییان پێبکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment