بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ڕێگه‌ی ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه، سه‌رپه‌رشتی کۆبوونه‌وه‌یێکی لیژنه‌ی باڵای وه‌زاری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌شداربوون، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دوایین دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له هه‌رێمـی کوردستان کرا.
سه‌ره‌تا وه‌زیری ناوخۆ ڕاپۆرتی خۆی خسته‌ڕوو، دواتر وه‌زیری ته‌ندروستی ڕاپۆرتێکی وردی له باره‌ی ته‌شه‌نه‌کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هه‌ڵکشانی ژماره‌ی تووشبووان و قوربانیانی خسته‌ڕوو، سه‌ره‌ڕای خستنه‌ڕووی چه‌ند داواکاری و پێشنیارێک.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ته‌ندروستی، لیـژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئه‌م بڕیارانه‌ی دا:
یه‌که‌م: به‌رده‌وامبوون له ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی و که‌ره‌نتینه‌کردن و چاره‌سه‌رکردن و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی بۆ تووشبووان و به‌رکه‌وتووان و گه‌شتیاران و چڕکردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاریی ته‌ندروستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی کۆرۆنا و به‌دواداچوونی جێبه‌جێکردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه.
دووه‌م: سه‌پاندنی به‌زۆر بۆ به‌ستنی ده‌مامک له هه‌موو دامه‌زراوه و شوێنه گشتییه‌کان و دابینکردنی بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ک که سه‌ردانی فه‌رمانگه و دامه‌زراوه گشتییه‌کان ده‌کات و هه‌ر که‌سێکیش سه‌رپێچی بکات ڕێکاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
سێیه‌م: خه‌رج کردنی قۆناغێکی دیکه‌ی بودجه‌ی تایبه‌ت به خه‌رجییه‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا به بڕی پێنج ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به مه‌به‌ستی دابه‌شکردنی به‌سه‌ر دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌کانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکانی هه‌رێم.
چواره‌م: وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ئاسانکاری پێویست پێشکه‌ش به کارگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌مامک و هۆکاره‌کانی دیکه‌ی خۆپارێزی ده‌که‌ن تاوه‌کو به ئاسانی و به کواڵێتییه‌کی باش و نرخێکی گونجاو بگاته ده‌ستی هاووڵاتییان.
پێنجه‌م: ڕێگه‌پێدان به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ فراوانکردنی خزمه‌تگوزاریی تاقیگه‌یی و دانانی میکانیزمی نوێ و پێویست بۆ ده‌ستنیشانکردنی تووشبووان به ڤایرۆسی کۆرۆنا ئه‌ویش له دوای دڵنیابوونی وه‌زاره‌ت له دابینکردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کان و کواڵێتی له ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی وه‌زاره‌ت و تاقیگه گشتییه تایبه‌تمه‌نده‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌وام ده‌بن له ڕێکاری تێستی ڤایرۆسی کۆرۆنا له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی به‌رده‌وامی وه‌زاره‌ت بۆ گه‌ڕان به شوێن تووشبووان و به‌رکه‌وتووه‌کان و ئه‌وانه‌ی گومانی تووشبوونیان لێ ده‌کرێ.
شه‌شه‌م: ڕاسپاردنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه بۆ په‌یوه‌ندیکردن و سه‌ردانیکردنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له حکومه‌تی عێـراق و نووسینگه‌کانی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO له عێـراق و هه‌رێمـی کوردستان و کونسڵخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان که هاوکاری و پشتیوانیی هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمـی کوردستان بکه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
حه‌وته‌م: به‌رده‌وامبوونی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له نێوان پارێزگاکان و ئیداره سه‌ربه‌خۆکانی هه‌رێمـی کوردستان و توندترکردنی ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی ئه‌م قه‌ده‌غه‌یه له نێوان هه‌رێمـی کوردستان و پارێزگاکانی عێـراق و ڕاسپاردنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه و ناوخۆ بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی ده‌وامی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی شوێنی وه‌زیفه‌کانیانن به جۆرێک بتوانرێ که‌متـرین هاتووچۆ و به‌ریه‌ککه‌وتن هه‌بێت، و هه‌مان شت ڕه‌چاو بکرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌کانی دیکه بۆ فه‌رمانبه‌ران و کارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌کانیان که نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی شوێنی وه‌زیفه‌کانیانن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment