«سولەیمان ئلیاس» بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتێژیکەکان-ی فورات لە کوردستانی سووریا لە وەڵامی پرسیارێکی هەواڵنێری کوردپرێسدا کە ناکۆکییەکانی نێوان ئەنجومەنی نیشمانیی کورد (ENKS) و کۆمەڵگا دیموکراتیکەکانی کوردستان (TV-DEM) جیدیە و بە چ شێوەیێک ئەم دوو لایەنە واز لە ناکۆکییەکانی نێوانیان دێنن وتی: دروستە هەندێک کێشە هەیە بەڵام ئەگەر ئیرادەی سیاسی بوونی هەبێت ناکۆکییەکان پشتگوێ دەخرێن، هە هەموو جیهاندا ئەم شێوەیە هەیە.
ناوبراو درێژەی دا میللەتی ئێمە مکووڕە لەسەر یەکڕیزی و ئەگەر ئەمەش ڕووبدات تەنها بە ڕەوتێکەوە نابەسرێت و هەموو لایەنە کوردییەکان دەوری تێدا دەبینن.
سولەیمان ئلیاس ئەندامی (KNK) زیادی کرد: دانوستانەکانی ئەنەکەسە و پەیەدە بە نێوەندگیریی وڵاتانی زلهێز وەکوو ئەمریکا و فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت و ئەمەش دەتوانێت گەرەنتیێکی گرینگ بێت لە پڕۆسەی دانوستانەکاندا.
ناوبراو ئاشکرای کرد: دانوستانەکان بە باشی دەچنە پێشەوە و هەواڵی باشمان پێدەکات. هەردوو لایەنکە جیدین لە گفتوگۆکاندا و تا ئەو کاتەی بەرژەوەندیی گەڵ لەبەرچاو بگرن ئەنجامی باشی دەبێت.
بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتێژیکەکان-ی فورات لە کوردستانی سووریا لەباەری تێڕوانینی حزبە کوردستانییەکان بۆ دانوستان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا ڕایگەیاند: لە ئێستادا بەهۆی ئەو گەمارۆ و سزایانە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی خستوویەتە سەر سووریا هەر ناوچەیێک و بە چەشنێک خەریکی بەڕێوەبردنی دۆخی خۆیەتی. حکوومەتی ناوەندی توانایێکی بەرچاوی لە ڕووبەڕووبوونەوەی پرسەکاندا نییە و کێشەکانی خۆیشی پێ چارەسەر ناکرێت و لە ئێستادا ڕووسیا، دیمەشق بەڕێوە دەبات.
سولەیمان ئلیاس زیادی کرد: ئەگەر نێوماڵی کورد لە سووریا یەکبخرێت،ئەو کات دەتوانن بە ستراتێژیێکی هاوبەشەوە ڕووبەڕووی پرسە سیاسییەکان ببنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment