سەرۆكی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە ٣ی ئایاری ٢٠٢١، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێرەوە گەیشتە پایتەختی هەرێمی كوردستان و له‌لایه‌ن "هێمن هه‌وارمی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا.

چاوەڕوان دەكرێت لە میانی سەردانەكەیدا بۆ هەولێر، محەمەد حەلبوسی كۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان بكات و چەند تەوەرێكی گرنگ تاوتوێ بكەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1873

Your Comment

You are replying to: .
captcha