ده‌کرێت هه‌رێمی کوردستان ده‌روازه‌یێکی باش بێت  بۆ وه‌به‌رهێنانی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای له‌ کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکی و بیانییه‌کان دەکات، روو له‌ هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن و کاری وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسی 'ئابووری هەرێمی کوردستان دوای کۆرۆنا' کە لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازییەکانی ئەمەریکاوە بە ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت و دوو رۆژ دەخایەنێت وتارێکی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد و ئەوەی خستووەتەڕوو، هه‌رێمی کوردستان ده‌یه‌وێت بگاته‌ ئاستی خۆبژێوی و کار دەکەن بۆ ئەوەی له‌ پێنج ساڵی داهاتوودا بەرهەمەکانی هەناردەی عێراق و ناوچەکە بکات.

بارزانی باسی لەوەش کردووە، هه‌رێمی کوردستان ده‌روازه‌یێکی زۆر باشه‌ بۆ وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریکایی و ده‌کرێت ده‌روازه‌یێکی باشیش بێت بۆ عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم راشیگەیاندووە، داوای له‌ کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکی و بیانییه‌کان دەکەن، روو له‌ هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن و کاری وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن، دەشڵێت، هه‌رێم که‌شێکی له‌باری بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌ و له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه‌ ئارامترین شوێنی عێراق و ناوچه‌که‌یه‌ و دەیانه‌وێت کۆمپانیا بیانییه‌کان هان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کارئاسانی بۆ کۆمپانیا بیانییه‌کان ده‌که‌ن.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60133

News Code 187

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha