کونسوڵخانەی ئەڵمانیا: لە پشتیوانی کردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان لەسەر هێرشەکەی داعش رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە پشتیوانی کردنی هێزی پێشمەرگە.

کوردپرێس:

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا هاوخەمی خۆیانی بۆ شەهیدبوونی سێ پێشمەرگە بەهۆی هێرشەکەی داعشەوە دەربڕی و ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە و وەک بەشێک لە هاوپەیمانی دژی داعش دەمێنێتەوە تا تێکشکاندنی تەواوی داعش.

پێشتریش، هەر یەک لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا و فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق هاوخەمی خۆیان بۆ کەسوکاری شەهیدانی پەلامارەکەی داعش دەربڕی و پشتیوانیی خۆشیان بۆ پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، درەنگانی شەوی شەممە و کاتژمێر ١٢ و ٣٠ خولەک، چەکدارانی داعش لە سنوری پردێ و لەنزیک گوندی قایەباشی، هێرشیانکردە سەر دوو سەنگەری سەربازی پێشمەرگە و روبەڕوبوونەوە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا دروست بوو، کە تیایدا شەهید و بریندار لە ریزەکانی پێشمەرگەدا کەوتەوە.

News Code 1864

Your Comment

You are replying to: .
captcha