سەرۆککۆماری عێراق ڤاکسێنی کۆرۆنای وەرگرت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح پاش وەرگرتنی ڤاکسێنی کۆرۆنا ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامیدان بە هەوڵە پزیشکییەکان داوە لە پێناو خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 27ی نیسانی 2021 بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق ڤاکسێنی کۆرۆنای وەرگرت و بە پێی ڕاگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆککۆماری عێراق بەرهەم ساڵح ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامیدان بە هەوڵە پزیشکییەکان داوە لە پێناو خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا".

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە بەرهەم ساڵح، "رۆڵ و قوربانیدانی کارمەندانی تەندروستیی بەرز نرخاندووە لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی لەچەند مانگی رابردوودا بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا داویانە لە پێناو بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا لە عێراق ڤاکسینەکانی فایزەر و ئیسترازینیکا و سینۆفارم بەردەستن و رۆژانە بەشێک لە هاوڵاتیان وەریدەگرن، هاوکات، بەشێک لە چاودێران لەو باوەڕەدان وەرگرتنی ڤاکسین لە هەرێم و عێراق بەشێوەیێکی سست بەڕێوەدەچێت و بەدەمەوە چوونێکی باش لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەدی ناکرێت.

News Code 1791

Your Comment

You are replying to: .
captcha