ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی: پێویستە سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی مێژوو و پێگەی پارتی لەبەرچاو بگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت پارتی و یەکێتی لەبارەی پرسە ستراتیژی و نیشتمانییەکان دەگەنە ڕێککەوتن و پارتی ئامادەیە بۆ تەباییی نێوان لایەنەکان لەپێناو بەرەژەوەندیی گشتی.

کوردپرێس: بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی لە ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارتی لە ھەموو حزبێک زیاتر درک بەوە دەکات کە ئامانجەکانمان بە یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان دێنە دی، پێویستە لایەنە کوردستانییەکان لەسەر پرسە نیشتمانی و ستراتیژییەکان یەکگرتوو بن، بۆ نموونە کارەساتێکی وەک کۆرۆنا ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکات ئەوە ئەرکی ھەموو لایەکە بەرەنگاری ببینەوە، لەبەرامبەر بەغدا کۆدەنگیی لایەنە سیاسییەکان و یەکڕیزی ئەرکی ھەموو ھێزەکانە، چوونکە ناکرێت لەسەر پرسێکی زۆر بچووک یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکان تێک بدرێت."

بەرپرسەکەی پارتی گوتی: "ئێمە وەک پارتی لەگەڵ یەکڕیزی و تەباییی لایەنە سیاسییەکانین، بەتایبەتی نێوان پارتی و یەکێتی، کە خەباتێکی درێژمان پێکەوە ھەیە، ئەزموونی ڕابردووش سەلماندوویەتی کاتێک پارتی و یەکێتی تەبا بن زیاتر خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکرێت و پڕۆسەی ئاوەدانیش گەشەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێ."

لەبارەی ھۆکاری دواکەوتنی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی، بڵند ئیسماعیل ڕوونی کردەوە: "دوو جار بڕیار بوو ئێمە و برادەرانی یەکێتی لەسەر پرسە ستراتیژییەکان کۆ ببینەوە، بەڵام بەداخەوە برادەرانی یەکێتی ھۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکان بوونە."

بڵند ئیسماعیل دەڵێت: "پێویستە سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی گەورەیی و مێژوو و پێگەی پارتی لەبەرچاو بگرێت، بەتایبەتی مەرجەعیەتی پارتی کە سەرۆک بارزانییە، ئێمە وەک پارتی پێمان وایە ھیچ ڕێگایێکی دیکەمان لەبەردەمدا نییە جگە لە کۆبوونەوە و یەکڕیزی، لەگەڵ ھەموو لایەنەکانیش بە ھەمان شێوە، لەبەر ئەوەش، دڵنیاین پارتی و یەکێتی ھەردەگەنە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەبارەی کۆی پرسەکانەوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178964

Your Comment

You are replying to: .
captcha