کۆرۆنا لە ئێران دووبارە تەشەنەی سەندەوە/ کوردستان، کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە دۆخێکی مەترسیداردان

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3هەزار و 117 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرنا تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە 13ی جۆزەردانی 1399 کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3117 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 157 هەزار و 562 حاڵەت.

هەر بە وتەی جیهانپوور لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 64 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 7هەزار و 942 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 123 هەزار و 77 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

ناوبراو هۆشداریش دا کە پارێزگاکانی هورموزگان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئیسفەهان، کوردستان، کرماشان، بووشەهر لە دۆخێکی مەترسیداردان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178909

Your Comment

You are replying to: .
captcha